له راگه‌یه‌نراوێكدا گروپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی عێراق ده‌ڵێت، له ماوه‌ی 12 ڕۆژی ڕابردوودا 291 هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر پێگه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له عێراق و 13 ئه‌مریكیان كوشتووه و به ده‌یانیشیان به سه‌ختی لێ بریندار كردوون.
ئه‌مڕۆ 11ـی 3ـی 2026 له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی عێراقی باسی له‌وه‌ش كردووه، له 24 كاتژمێری ڕابردودا به درۆن و موشه‌ك چه‌ندین هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه.
له ماوه‌ی 12 ڕۆژی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران به تایبه‌تی به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی عێراقی، سه‌دان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه.