فەرماندەی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی ئێران لەوپەڕی ئامادەییدان بۆ وەڵامدانەوەی هەر پێشێلکارییەکی ئاگربەست لە لایەن ئەمریکاوە و جەختی کردەوە، بە وردیی چاودێری جوڵەکان لە گەرووی هورمز دەکەن.
عەلی عەبدوڵاھی، فەرماندەی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سوپای پاسدارانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، توانا موشەکی و درۆنییەکانی ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیلیان تووشی نیگەرانی کردووە و ناچاری کردوون داوای ئاگربەست بکەن.
هەروەها جەختی لەوە کردووە، هێزە چەکدارەکانیان بە وردی چاودێری دۆخەکە ، بەتایبەت لە گەروی هورمز دەکەن.