بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی ئاشتی بۆ غەزە لە واشنتن کۆببێتەوە، کۆبوونەوەکە لەنێوان ئەمریکا و ئەو وڵاتانەی ئەندامی لیژنەی ئاشتی غەزەن ئەنجامدەدرێت.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێنی تورکی، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بەنوێنەرایەتی وڵاتهكهی لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار دەبێت.
بڕیارە کۆبوونەوەکە بابەتهكانی نۆژەنکردنەوەی غەزە، گواستنەوەی بەڕێوەبردن لەلایهن حەماسەوە بۆ لیژنەی نیشتمانیی، چۆنیەتی پەیڕەوکردنی ئاگربەست و چەکدانانی حەماس، لهگهڵ وادهی پاشەکشەکردنی ئیسرائیل لە غەزە و گەیشتی کاروانی یارمەتییەکان بۆ ناوەندی شارەکە لەخۆبگرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان نوێنەرانی هەریەک لە میسر، سعودیە، تورکیا، قەتەر، ئیمارات، بەریتانیا و ئوردن لە کۆبونەوەکەدا بەشدار بن، بهڵام نوێنهری ئیسرائیل بەشداری تێدا ناکات.
ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدا ئەنجامدەدرێت سەڕهڕای بوونی ئاگربەست، بهڵام هێشتا ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەزە.