لە گەڕی حەوتەمی خولی نایابی تورکیا (سوپەرلیگ)، ئەمڕۆ شەممە یانەی ئامەدسپۆر لە شاری ئەنقەرە دەبێتە میوانی یانەی گەنچلەر بیرلیگ (یەکێتیی گەنجان)، بە ئامانجی بەدەستهێنانی سێ خاڵی تر و پاراستنی ڕیزبەندیی یەکەمی خولەکە.
ئامەدسپۆر تاوەکو ئێستا بە کۆکردنەوەی ١٣ خاڵ و بە جیاوازیی گۆڵ لە پلەی یەکەمی خولی نایابدا دێت و دەیەوێت لە دەرەوەی یاریگەی خۆی ئەنجامێکی باش بەدەست بێنێت. لە بەرامبەردا، یانەی گەنچلەر بیرلیگ بە ٧ خاڵ لە پلەی ١٣یەمی ڕیزبەندییە و هەوڵی بەدەستهێنانی خاڵ لە نێو جەماوەر و یاریگەی خۆیدا دەدات.
گۆڵکاری خولەکە و کاتی یارییەکە:
ململانێی گۆڵکاران: گیفت ئۆربان، یاریزانی دیاری ئامەدسپۆر، هاوشانی محەممەد سەڵاح بە تۆمارکردنی ٧ گۆڵ لە سەرووی لیستی گۆڵکارانی ئەم وەرزەی خولەکەن.
کاتی یاری: یارییەکە ئەمڕۆ شەممە ١٠ی تشرینی یەکەمی2026 کاتژمێر 1:30ی پاشنیوەڕۆ دەست پێ دەکات و بە ڕاستەوخۆ لە کەناڵی beIN SPORTS 2 پەخش دەکرێت.
ئاماری ئامەدسپۆر لە ٦ یاریی پێشووی ئەم وەرزەدا:
1. ئەرزەڕۆم سپۆر: 3 - 0 بردەنەوە
2. کۆجائەلی سپۆر: 0 - 2 دۆڕان
3. ترابزۆن سپۆر: 2 - 1 بردەنەوە
4. قاسم پاشا: 2 - 2 یەکسانبوون
5. باشاکشەهیر: 5 - 0 بردەنەوە
6. بێشکتاش: 3 - 2 بردەنەوە