به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشاره‌كانی سه‌ر بازاڕی وزه، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزاكانی له‌سه‌ر نه‌وتی ڕوسیا هه‌ڵگرت.
وەزارەتی گه‌نجینه‌ی ئەمریکا
سکۆت بێسێنت، وەزیری گه‌نجینه‌ی ئەمریکا ڕایگەیاند، ، به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌یان بۆ ماوەی 30 ڕۆژ ڕێگە بە وڵاتان دەده‌ن ئەو نەوت و بەرهەمە نەوتییانەی ڕوسیا بکڕن، کە ئێستا لەناو دەریادا ماونەتەوە.
گوتیشی، ئامانجی ئەم هەنگاوەیان سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی وزەیە، کە بەهۆی شەڕی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئێران و تێکچوونی هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز، نرخەکانیان تووشی بەرزبوونەوەی زۆر بوون.
واشنتن و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پلانیان هەیە، سەدان ملیۆن بەرمیل نەوت لە کۆگاکانی خۆیان بخەنە بازاڕەوە، بۆ ئەوەی ڕێگریی لە قەیرانی سووتەمەنی بکەن، ئەم دۆخەی ئێستا، بە گەورەترین پەککەوتنی گەیاندنی نەوت لە مێژوودا دادەنرێت.