قه‌رارگه‌ی خاته‌مولئه‌نبیا هه‌ڕه‌شه‌ی توند له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێن، ده‌تانكه‌ینه ئامانج.
گوته‌بێژی قه‌رارگه‌ی خاته‌مولئه‌نبیا، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا هه‌ڕه‌شه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر له سنوره‌كانه‌وه هاوكاریی هه‌ر هێزیكی نه‌یاری ئێران بكه‌ن، به توندی ده‌تانكه‌ینه ئامانج.
گوته‌بێژه‌كه‌ی خاته‌مولئه‌نبیا ده‌شڵێت، له هه‌ر شوێنێكه‌وه ئه‌مریكا و ئیسرائیل هێرش بكه‌نه سه‌ر ئێران، ئه‌وا به توندی وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه و هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر ئه‌و شوێنه.