وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر لوبنان سه‌ره‌تایه و ئه‌گه‌ر حزبوڵا چه‌ك نه‌كرێت، ته‌واوی سنوره‌كانمان له‌گه‌ڵ لوبنان كۆنترۆڵ ده‌كه‌ین.
یسرایل كاتز وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل به "تایمز ئۆف ئیسرائل"ـی گوتووه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی لوبنان هه‌وڵ بۆ چه‌ككردنی ته‌واوه‌تیی حزبوڵا نه‌دات، ئه‌وا وڵاته‌كه‌ی په‌ره به هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه سنورییه‌كان ده‌دات و سه‌رجه‌م ناوچه سنورییه‌كانی له‌گه‌ڵ لوبنان كۆنترۆڵ ده‌كات.
گوتوشیه‌تی، ئه‌گه‌ر لوبنان كۆتایی به چالاكییه‌كانی حزبوڵا نه‌هێنێت، ئه‌وا ئیسرائیل هێرش ده‌كاته سه‌ر ژێرخانه ئابوورییه‌كانی.
له باره‌ی جه‌نگی دژ به ئێرانه‌وه، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل باسی له‌وه كردووه، شوێنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیی له ئێران ناكه‌نه ئامانج، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بن له كردنه‌ئامانجی ناوه‌نده سه‌ربازیی و هه‌واڵگرییه‌كان.