سه‌رۆككۆماری توركیا په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كرد و ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا كرایه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی.
بەگوێرەی راگەیهنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا په‌یوه‌ندی به نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كردووه و هاوسۆزی خۆی بۆ سەرۆکی هەرێم و كه‌سوكاری ئەو پێشمەرگانە دەربڕیووه كه لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سنوری سۆران شەهید و بریندار بوون.
ئه‌وه‌شهاتووه، ئه‌ردۆغان سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشە درۆنییەی كردووه کە کرایە سەر ماڵی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە دهۆک.
لای خۆشیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندییەکە و هەڵوێستی دۆستانەی تورکیای کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەری ئارامی دەبێت و نابێتە بەشێک لە جەنگ و گرژییەکان.
ڕۆژی 28ی ئه‌م مانگه ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک، کرایە ئامانجی هێرشێکی درۆنی و تائێستاش هیچ كه‌س و لایه‌نێك به فه‌رمی به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه ڕانه‌گه‌یاندووه.