ئه‌مریكا و ئێران ئاگربه‌ستیان ڕاگه‌یاند و دۆناڵد تره‌مپ ده‌ڵێت، ئه‌وه سه‌رده‌مێكی زێڕینه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
پێش چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م له‌و واده‌یه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا داینابوو بۆ ئێران له باره‌ی قبوڵكردنی مه‌رجه‌كانیان، تره‌مپ به پێشنیازه‌كانی پاكستان ڕازیبوو بۆ ئاگربه‌ست و ڕاگرتنی جه‌نگ دژی ئێران.
به گوێره‌ی ئاگربه‌سته‌كه، جه‌نگ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته ڕاده‌گیرێ و ئێرانیش گه‌رووی هورمز ده‌كاته‌وه.
دوای چه‌ند كاتژمێرێكیش له بڕیاری ئاگربه‌ست، دۆناڵد تره‌مپ له پۆستێكدا له ترووس سۆشیه‌ڵ ڕایگه‌یاند، ئه‌وه سه‌رده‌مێكی زێڕینه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان، ئه‌مریكاش هاوكار ده‌بێت بۆ جوڵه‌ی كه‌شتیوانیی جیهانیی له گه‌روی هورمز.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له نزیكه‌وه چاودێریی دۆخه‌كه ده‌كه‌ین و ئێرانیش ده‌توانێت خۆی بنیات بنێته‌وه.
هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان ڕایگه‌یاند، ڕۆژی هه‌ینی شاندی ئه‌مریكا و ئێران سه‌ردانی پاكستان ده‌كه‌ن بۆ به‌رده‌وامییدان به دانوستان و گفتوگۆ. نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و چه‌ندین وڵاتی جیهانیش پێشوازیان له بڕیاری ئاگربه‌ست كرد و به هه‌نگاوێكی باش وه‌سفیان كرد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی جیهانی.
ئێرانیش ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا به ناچاریی به پێشنیازێكی 10 خاڵیی ئه‌وان بۆ ئاگربه‌ست ڕازیبووه و ڕۆژی هه‌ینییش گفتوگۆكانیان له پاكستان ده‌ستپێده‌كه‌ن.