ئاژانسى هەواڵى عێراق بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستى سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستیپێکرد.
ڕۆژی 20ـی ئه‌م مانگه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبوه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكیی لایه‌نه سیاسییه‌کانییەوە نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن، له‌سه‌ر دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران و بریار درا ئەمشەو كۆبوونه‌وه‌كه ئەنجام بدرێت.
دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار لە ڕۆژی 11ـی ئه‌م مانگه، به‌گوێره‌ی ماده‌ی 76ـی ده‌ستور ماوه‌ی 15 ڕۆژ له‌به‌رده‌م هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی وەک گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی‌دایه بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران دیاری بکات، ئه‌و واده‌یه‌ش له ڕۆژی 26ـی ئەم مانگەدا كۆتایی دێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ نزار ئامێدى سەرۆککۆمارى عێراق ڕایگەیاند: پێویستە کەسێک بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران لەماوەى دەستوریى دیاریکراودا بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران دیارى بکرێت و نابێت چیتر ئەو پرسە دوابخرێت.