ڕاستەوخۆ

وەفدێکی ده‌م پارتی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی کۆبووەوە؛ پرۆسەی ئاشتی و بارودۆخی ڕۆژاڤا تاوتوێ کران

reset font size increase font size

شاندێکی پارتى یه‌کسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە رۆژاڤای کوردستان لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، راوێژکاری سەرۆکایەتیی سووریا کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە پرۆسەی ئینتەگراسیون و پێگەی شارەوانییەکانی ناوچەکە و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کرد.

شاندێکی نوێنەرانی خۆجێیی دەم پارتی کە پێکهاتبوون لە دەوریم دەمیر، هاوسەرۆکی شارەوانیی گەورەشارەوانیی ماردین و هاوسەرۆکی کۆمیتەی دیپلۆماسیی ناوخۆیی؛ سەفییە ئاکداغ، هاوسەرۆکی شارەوانیی نوورشەهەری ئامەد؛ سەڤیم بیچیچی، هاوسەرۆکی شارەوانیی سیلڤان (فەرقین)؛ بەلقیز بەشتاش ئێپۆزدەمیر، هاوسەرۆکی شارەوانیی تەتبانی بەدلیس؛ لەگەڵ رووکەن دێمیرەر، ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسی، لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پرۆسەی ئینتەگراسیون (تێکەڵکردن و یەکخستن) لە رۆژئاوای کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران. هەروەها تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پتەوکردنی هاوکاری و پشتگیریکردنی شارەوانییەکانی رۆژئاوای کوردستان.

لای خۆیەوە، شاندی دەم پارتی تیشکیان خستەسەر پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری کە لە تورکیا بەڕێوەدەچێت و لەم بارەیەوە بیروڕا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی ئاوڕوگۆڕ کرایەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.