لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا 12 کەس لە گیراوانی لالەزار ئازادکران، ئەمڕۆش هەشت گیراوی دیکە ئازاد کران.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی نیسانی 2026، میدیاکانی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی بڵاویانکردەوە، کە هەشت گیراوی دیکەی لالەزار ئازادکراون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی دووشەممە 20ـی نیسانی 2026، 12 کەسی دیکە لە دەستگیرکراوانی لالەزار ئازادکران.
هاوکات، ماوەی چوار ڕۆژە لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای لەگەڵ دەستگیراوانی دیکەی لالەزار کە ژمارەیان نزیکەی 25 کەس دەبێت، مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاندووە ئەمەش وەک هەڵوێستێک بەرانبەر دۆسیەکەیان.