تا ئێستاش خراپیی بەشێک لە ڕێگاوبانەکان و تیژڕەوی شۆفێران لە هەرێمی کوردستان، هۆکاری زۆری ڕووداوەکانی هاتوچۆن.
بەشێکی زۆر لە ڕووداوەکانیش دەبنەهۆی گیانلەدەستدان، یاخود کەمئەندامبوونی هاوڵاتیان.
تەنیا لە هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە لە سنوری سلێمانی، شەش هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.