سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی قووڵی خۆی بە بۆنەی کۆچی دوایی شا هارالدی پێنجەمی نەرویژەوە ئاراستەی بنەماڵەی شاهانە و گەلی نەرویژ کرد.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایرتی ئێکس، دەڵێت کۆچکردووی کرد وەک پاشایەکی بەڕێز و دڵسۆز کە بۆ زیاتر لە سێ دەیە بە شکۆمەندی، ژیری و خاکەڕاییەوە خزمەتی وڵاتەکەی کردووە.
هاوسۆزیی خۆی لەگەڵ خانەوادەی شاهانە و هاووڵاتییانی نەرویژ لەم خەمە گەورەیەدا دەربڕی.