نزیكهی دوو مانگه خهڵكی ئێران له ئینتهرنێت دابڕاون، ئهوهش ڕێگره له به دیكۆمێتكردنی ڕووداوهكانی جهنگ.
نێت بڵاکس لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ 58 ڕۆژه ئینتهرنێت له ئێران بڕاوه، ئەم سنووردارکردنە توندهش کە ئامانج لێی ڕێگریکردنە لە گەیشتنی هاوڵاتییان بە زانیاری ئازاد، بووەتە هۆی پەکخستنی ڕاپۆرتدانی سەربەخۆ و بەدیكۆمێنتکردنی ڕووداوەکان.
ئاماژە بە وەشدەدات، لەگەڵ بڕینی سیستماتیکی ئینتەرنێت، حکومەتی ئێران گوشارەکانی چڕکردووەتەوە و دەستیکردووە بە داخستنی ئەو شوێنانەی ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد بەکاردەهێنن.