ڕاستەوخۆ

مانگی سور: لە 60 هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر تاران 57 کەس کوژراون

reset font size increase font size

مانگی سوری ئێران کوژرانی "57 کەس"ی لە "60 هێرش"ی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر تاران تا پاشنیوەڕۆی  ئەمڕۆ، یەکشەممە ڕاگەیاند.

شاهین فەتحی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مانگی سووری پارێزگای تاران وتی: لە ئێستادا ٣٧٩ فریاگوزاری ئۆپەراسیۆن بۆلابردنی داروپەردوو، گەڕان و فریاگوزاری لە پێنج ناوچەی تاران جێگیر کراون و 350 تیمی دیکەش لەناوچەکانی دیکە جیگیردەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر تاران بەردەوامە.

دەنگی چەندین تەقینەوە لە ناوچە جیاجیاکانی تاران بیستراوە و ستوونی دوکەڵ لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو شارە بەدی دەکرێت.

بەپێی وێنە بڵاوکراوەکان، دەوروبەری نیوەڕۆی ئەمڕۆ ناوچەکانی دەوروبەری سەید خەندان، جەمجام، ڤێلەنجاک، گۆڕەپانی ڤاناک، سەعدات ئاباد، گۆڕەپانی ئازادی و ناوچەکانی دیکەی تاران کراونەتە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.