قائیمقامییەتی هەڵەبجە دەڵێت، سبەینێ دەست بە دابەشکردنی غازی ماڵان دەکرێت و كهس سهردانی كارگهكان نهكات.
لیژنەی سوتەمەنی لەسەر ڕاسپاردەی قائیمقامی هەڵەبجە، ئاگاداری هاوڵاتیانی سنورەکە دەکاتەوە کە سبەینێ دووشەممە لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە غاز دابەش دەکرێت.
گوتیشی، لەپەیجی قائیمقامیەتەوە له فهیسبوك ناوی بریکارەکانی خۆراک بڵاودەکرێتەوە.
داواش لە هاوڵاتیان دەکەن بە هیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکان نەکەن، چونکە لەوێ بتڵەغاز بە هیچ کەسێک نادرێت.