ڕاستەوخۆ

لە هەولێر بۆ دووەم جار غاز بەسەر ماڵەکاندا دابەشدەکرێت

reset font size increase font size

لەگەڵ کەمبوونەوەی قەیرانی غاز لە هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر بۆ جاری دووەم بتڵی غاز دەدرێتە هاوڵاتیان.

پاش دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر نرخی غاز بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و قەیرانی غاز بەرەو کۆتاییهاتن دەچێت.

لەو بارەیەوە سالار محەممەد بەڕێوەبەری پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند، تا ئێستا 80٪ـی دانیشتوانی هەولێر بتڵێک غازی هەشت هەزار و 500 دینارییان وەرگرتوە و سەرەتای هەفتەی داهاتووش بتڵی دووهەم وەردەگرن.

لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و ڕاگرتنی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر، قەیرانی غاز ڕووی لە هەرێمی کوردستان کرد و شێوازی دابەشکردنی غاز لە شارەکان گۆڕدرا.

لە هەولێر، بە ڕیگەی کارتی ئەلیکترۆنی  هەر ماڵێک لە مانگێکدا دەتوانێت دوو بتڵی غاز وەربگرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، دیسان نرخی بازرگانیی بتڵێک غاز لە ئێستادا نزیکەی سێ هێندەی نرخە فەرمییەکەیەتی و لە سەروو 20 هەزار دینارە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.