له كۆنگرێسی ئهمریكا هۆشداری له دۆخی ئێستای سوریا دراو جهخت لهوهكرایهوه ئهگهر گۆڕانكاری بنهڕهتی نهكرێت ئهوا، کورد و پێکهاتەکانی دیکە رووبەڕووی مەترسی کۆمەڵکوژی دەبنەوە.
لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە دانیشتنێکی تایبەتدا له كۆنگرێس، كه رۆژی سێ شهممه بهڕێوهچوو تێیدا نادین ماینزا، سەرۆکی پێشووی کۆمیتەی ئازادیی ئایین و نەتەوەیی رایگەیاند، ئەگەر لە چوار ساڵی داهاتوودا گۆڕانکاری بنەڕەتی لە سیاسەتی دەسەڵاتدارانی نوێی سوریادا نەکرێت، دەبێ چاوەڕوانی کۆمەڵکوژیی نوێ بن.
هاوکات جەیمس جێفری، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا و ئەندرۆ تابلەر، لێکۆڵەری سیاسیی ئاماژەیان بەوەکرد، واشنتن بەرپرسیارێتی ئەخلاقی لەسەر شانە، بۆ پاراستنی هاوپەیمانە کوردەکان کە داعشیان تێکشکاند و نابێت رێگە بدرێت دیمەشق بە مۆدێلێکی ناوەندیی توند مامەڵە لەگەڵ پێکهاتەکان بکات.
لە دانیشتنەکەی کۆنگرێسدا، سەرەڕای بیرهێنانەوەی رابردووی دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا و بەڵێنەکانیان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی کورد و پێکهاتەکانی دیکە لە سوریا، هاوكات کۆمەڵێک بەڵگە لە تاوانەکانی هێزەکانی حکومەت، دژ بە کوردەکان نمایش کران.