ڕاستەوخۆ

خشتەی گەشتی حاجیانی هەرێم گۆڕانکارى بەسەرداهات

reset font size increase font size

بەرپرسی ڕاگەیاندنی پرۆسەى حەجى هەرێم رایگەیاند، گۆڕانکاریی نوێ لە خشتەی گەشتە ئاسمانییەکانی حاجیانی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سعودیە کراوە، بەپێی خشتە نوێیەکە، پڕۆسەکە لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی بەردەوام دەبێت.

رۆژگار جەعفەر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پڕۆسەی حەجى هەرێم بە نوچە تی ڤى ڕاگەیاند، یەکەم گەشتی حاجیانی هەرێم لە ڕۆژی 7ـى ئایار لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەستپێدەکات.

گوتیشى، ڕۆژانى 7 و 8ـى ئایار گەشتی حاجیانی پارێزگای هەولێر، 9ـى ئایاریش دەستپێکی گەشتی حاجیانی پارێزگای دهۆک دەبێت، ڕوژی 10ـى ئایار گەشتی حاجیانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و دهۆک ئەنجام دەدرێت.

سەبارەت بە حاجیانی سنووری پارێزگای سلێمانیش دەڵێت، یەکەم گەشتیان لە ڕۆژی 11ـى ئایار لە فڕۆکەخانەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتى جەلال تاڵەبانی دەستپێدەکات.

دەشڵێت، تیمەکانمان لە مەککە و مەدینە جێگیرکراون و تەواوی رێکارەکان گیراونەتەبەر و تیمێکی تایبەت لە فڕۆکەخانەی مەدینە لە پێشوازی حاجیاندا دەبن و ئەرکیان ڕێنماییکردن و گواستنەوەی حاجیانە بۆ شوێنی حەوانەوەیان.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەم گۆڕانکارییانەی لە خشتەی گەشتەکاندا ڕوویانداوە، پەیوەست بوون بە ڕێکارە تەکنیکییەکانی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان و ئێستا تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێکردنی حاجیان گیراونەتەبەر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.