ڕاستەوخۆ

تەسنیم: ئێران سەرجەم گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی لەگەڵ ئەمریکا ڕاگرت

reset font size increase font size

ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ی ئێرانی ڕایگەیاند، ئێران بڕیاریداوە ئاڵوگۆڕی پەیام و گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی لەگەڵ ئەمریکا بە تەواوی ڕابگرێت، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک دژی بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیل لە غەزە و لوبنان.

 بەرپرسانی ئێران ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئاگربەست لە هەموو بەرەکان پێشێل کراوە و تا هێرشەکان نەوەستن و سوپای ئیسرائیل لە خاکی لوبنان نەکشێتەوە، چاوپێکەوتن لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە ئەنجام نادرێت.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی ئێران و گروپەکانی سەر بە "بەرەی مقاوەمە" لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنی نوێ دژی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی ڕێککەوتوون؛ بە جۆرێک پلان هەیە بۆ داخستنی تەواوەتی گەرووی هورمز و چالاککردنی زیاتری بەرەکانی دیکەی شەڕ، بە مەبەستی گوشارخستنە سەر ئیسرائیل و ئەو وڵاتانەی پاڵپشتیی لێدەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان