اڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئوردن داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات لە بەرامبەر دۆخی ناجێگیری ناوچەکە لە ئامادەباشیدا بن و بە وریاییەوە مامەڵە بکەن.
لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە داوە که بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسەقامگیرە و پێویستە هاووڵاتییە ئەمریکییەکان هەمیشە ئاگاداری دەوروبەری خۆیان بن بۆ هەر ئەگەرێکی چاوەڕوانکراو.
خاڵە سەرەکییەکانی هۆشدارییەکەی ئەمریکا:
چاودێریکردنی گەشتە ئاسمانی و سنوورەکان:
باڵیۆزخانەکە داوای لەو کەسانە کردووە کە لە ناوچەکەدان یان سەردانی دەکەن، بە بەردەوامی چاودێریی دۆخی گەشتە فڕۆکەوانییەکان، داخستنی سنوورە ئاسمانی و وشکانییەکان و ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان بکەن.
هۆکاری گرژییەکان:
هۆشدارییەکە لە کاتێکدایە کە بەهۆی بەشداریکردنی حوسییەکانی نزیک لە ئێران لە جەنگ و ئاڵۆزییەکاندا، چەندین فڕۆکەخانەی سڤیل لە ناوچەکەدا کەوتوونەتە بەر هێرش و بۆردوومان.