سهرۆككۆماری توركیا رایگهیاند، دژی هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی و دەستێوەردانێکی دەرەکین لە کاروباری ناوخۆی ئێران.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکی، ئەردۆغان لە میانەی گەڕانەوەی لە ئەسیوبیا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاندووە، هێرشکردنە سەر ئێران سودی بۆ هیچ لایەنێک نابێت و تەنها زیانی گەورەی بۆسەر وڵاتانی ناوچەکە دەبێت.
وتوشیەتی، تورکیا بەرپرسانی ئەمریکای ئاگادارکردووەتەوە کە دژی هەر جۆرە دەستوەردان و هێرشێکن بۆ سەر ئێران.
پێشتریش بەرپرسانی تورکیا ڕایانگەیاندبوو، ئامادەن ڕۆڵی نێوەندگیر بۆ بەرەو پێشبردنی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بگێڕن.