هه‌موو پێشبینیه‌كان به ئاراسته‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستایه كه كۆده‌نگیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی له‌سه‌ر بێت و ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ خولێكی دیكه.
ڕۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت له‌زاری گه‌وره به‌رپرسێكی هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی بڵاویكردووه‌ته‌وه، به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه محه‌مه‌د شیاع سودانی ده‌بێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ چوار ساڵی ئاینده و پرسی كاندید بونی نوری مالكی كۆتایی پێهاتووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هه‌رچه‌نده پشتیوانییه‌كان له محه‌مه‌د شیاع سودانی به‌هێزه، به‌ڵام ناوی باسم به‌دری و حه‌یده‌ر عه‌بادییش دێت ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی چوارچێوه كۆده‌نگیی گشتییان له‌سه‌ر سودانی نه‌بێت، ئه‌وا یه‌كێك له‌و دوو كه‌سایه‌تیه ببێته كاندیدی جێگره‌وه.

ڕۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت له زاری گه‌وره به‌رپرسێكی هاوپه‌یمانیه‌كه‌ی سودانیه‌وه بڵاویكرده‌وه، له ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا سودانی له‌لایه‌ن نۆ سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانیه‌كه پشتیوانیی ده‌كرێت بۆ بونه‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران.
محه‌مه‌د عگێلی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیه‌كه‌ی سودانی ده‌ڵێت، سودانی لێكتێگه‌یشتن و كۆده‌نگیی زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی له‌سه‌ره و نزیكه ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران بۆ چوار ساڵی ئاینده، ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتنی سیاسی و پێشهاتێكی نوێ نه‌یه‌ته پێشه‌وه.
بڕیاره له 48 كاتژمێری داهاتوودا هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كۆببێته‌وه و كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق یه‌كلایی بكاته‌وه.
