بە مەبەستی زیندووڕاگرتنی کلتووری کوردی و پاراستنی جلوبەرگی ڕەسەنی کوردی، یەکێک لە کۆلێژەکانی زانکۆی دهۆک لە ئاکرێ، بڕیاریداوە هەموو ڕۆژانی دووشەممەیەک بە جلوبەرگی کوردییەوە دەوام بکەن.
خوێندکارانیش بڕیارەکەیان زۆر بەدڵە و منیش هیوادارم ئەمە ببێتە کلتورێک بۆ ئەوەی لە زۆرینەی ناوەندە ئەکادیمییەکانی دیکەش لەبەرکردنی جلی کوردی بکرێتە کلتور نەک تەنیا بۆ ڕۆژانی تایبەت لەبەری بکەین