ڕاستەوخۆ

خۆپیشاندانی عەرەبەکانی حەسەکە؛ داوای چوونەناوەوەی هێزەکانی حکومەتی سووریا بۆ شارەکە دەکەن

reset font size increase font size

دانیشتووانی عەرەبی شاری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە شەوی ڕابردووەوە و ئەمڕۆش دوای نوێژی هەینی، بە بەرزکردنەوەی ئاڵای سووریا خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و داوایان کرد حکومەتی سووریا دەسەڵاتی خۆی بەسەر تەواوی شارەکەدا بسەپێنێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ڤیڤیان فەتاح، پەیامنێری ڕووداو لە شوێنی خۆپیشاندانەکەوە گواستوویەتیەوە، خۆپیشاندەرانی عەرەبی گەڕەکی غوێرانی عەرەبنشین دوای نوێژی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٠٩-١٠-٢٠٢٦، بە بەرزکردنەوەی وێنەی کوژراوەکان و ئاڵای فەرمیی سووریا کۆبوونەوە و هەوڵیان دا بەرەو گەڕەکە کوردییەکانی شارەکە بڕۆن.

جێی باسەئاسایشی گشتی و ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان ڕێگەیان نەداوە خۆپیشاندەرە عەرەبەکان بپەڕنەوە ناو گەڕەکە کوردییەکانەوە و لە ئێستادا لەبەردەم گەڕەکی (تل حەجەر) گردبوونەتەوە و هێزە ئەمنییەکان کۆنتڕۆڵی دۆخەکە دەکەن.

شەوی ڕابردوو (پێنجشەممە ٠٨-١٠-٢٠٢٦) دانیشتووانی غوێران خۆپیشاندانیان کردبوو و لە ئەنجامی گرژییەکاندا، هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردن تەقەیان بەسەردا کردبوون.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.